كۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق لە كۆشكی سەلام بەڕێوەچوو و جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و ئامادەكردنی یاسای بودجە كرایەوە.
كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی دكتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراق و محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمان بەرێوەچوو.
لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی گشتیی سیاسی و ئابوری و ئەمنی وڵات تاوتوێكران و جەخت لە دابینكردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ هاوڵاتییان كرایەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا پێویستی سووربوون لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە ساڵی داهاتوو كرایەوە و لەهەمانكاتدا پەلەكردن لە ئامادەكردنی یاسای بودجە و پەسەندكردنی.
تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە، گرنگی بەهێزكردنی ڕێكارەكان بۆ پاراستنی سامانی گشتی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەهێزكردنی هەنگاوەكانی چاكسازیی بوو.