هەڵوێستی چێوەی هەماهەنگی لەبارەی تۆمارە دەنگییە دزەپێكراوەكان

چێوەی هەماهەنگی راگەیەندراوێکی سەبارەت بە تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکان بڵاوکردەوە و ئیدانەی هەموو شێوازێکی سیخوڕی دەکەن.

لە ڕاگەیەندراوێكدا چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ئاماژەی بەوەكردووە، پشتڕاستکردنەوەی تۆمارە دەنگییەکان ڕادەستی دادگا کراوە.

دەشڵێت، ئیدانەی هەموو شێوازێکی سیخوڕی دەکەین،كە لەگەڵ بەها و ڕەوشتی کۆمەڵگەی عێراقی نایەتەوە.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “بە ئامانجگرتنی کەسایەتییە ئایینی، نیشتمانی، هێزی سیاسی و دامەزراوە ئەمنییەکان ڕەتدەکەینەوە”.

هەروەها داوای یەکڕیزی و پشتیوانی نیشتمانیی دوور لە هەڵچوون و کاردانەوە دەکەن.

چێوەی هەماهەنگی جەختیشی كردووەتەوە، دەستی بۆ هەموو هێزە نیشتمانییەکان درێژکردووە تا لەسەر نەخشەڕێگایەک بۆ دەربازبوون لەم دۆخەی ئێستا درێژكردووە تاوەكو ڕێبكەون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق لە لیستی ئەو پێنج وڵاتەدایە کە زۆرترین کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوایان لەسەرە

راپۆرتێکی نوێ مەترسییەکانی زیادبوونی وشکەساڵی لەسەر ئاستی جیهان ئاشکرادەکات ئەمەش پاش ئەوەی ئاشکراکرا رێژەی بە بیابانبوون گەیشتووەتە 75%.…
Total
0
Share