هەشت یاریزانی ڕیاڵ بەرامبەر ئیسپانیۆل یاری ناکەن

ئەمڕۆ یەکشەممە، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە کۆرنێلا ئیل پرات دەبێتە میوانی یانەی ئیسپانیۆل، لەو یارییەشدا هەشت یاریزانی مێرەنگی بەهۆی پێکانەوە بەشداری ناکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی، میگێل ئەنخێل سانچێز، هەریەک لە مارسێلۆ، دانی سیبایۆس، دانی کارڤاخال، گاریس بەیل، فێرلاند مێندی بەهۆی پێکانی درێژخایەنەوە ناتوانن بەشداری لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسپانیۆلی کەتەلۆنیدا بکەن.

هەروەها لەدوایین ڕاهێنانەکاندا مارکۆ ئاسێنسیۆ لە ماسولکەی ڕان و پشتیدا دووچاری گرژبوونی ماسولکەیی بووە، ئیسکۆ ئالارکۆن دووچاری ماندووبوون بووە، ماریانۆ دیاز-یش بەهۆی لێدان و هەڵئاوسانی قولەپێیەوە ناتوانن بەشداریی یارییەکە بکەن.

لەپێکهاتەی ئاشکراکراوی یانەی شاهانەدا، جگە لە پێکراوە درێژخایەنەكان، هەریەک لە ئاسێنسیۆ، ئیسکۆ و ماریانۆ ناویان نەهاتووە و سەرجەم یاریزانەکانی دیکە ئامادەبوون.

بابەتی پێشتر

مام جەلال

بابەتی دواتر

ڕیکۆردی شێتانە.. 16 گۆڵ لە تیمۆ ڤێرنەر دزراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share