هەولێر..22 ژن بە تۆمەتی فاڵچێتی و لەشفرۆشی دەستگیرکران

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە رۆژئاوای شاری هەولێر 22 ژن دەستگیرکراون کە تۆمەتبارن بە کاری لەشفرۆشی و فاڵچێتی.

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لە بوونی چەند دیاردەیەکی نەشیاو دەکرا، هێزەکانمان ئاگادارکرانەوە و دەستمان بە لێکۆڵینەوە کرد”.

وتیشی، “توانیمان ئەمڕۆ چەند ژنێک لە چەند شوێن و چەند شەقامێکی گشتی دەستگیربکەین کە کاری فاڵچێتیان دەکرد، لە پاڵ ئەویشدا کاری لەشفرۆشیان دەکرد”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ژمارەی دەستگیرکراوەکان 22 ژن بوون، تەمەنیان لە نێوان 15-55 ساڵاندا بووە، شەشیان خەڵکی سوریان، سیانیان خەڵکی شارەکانی دیکەی هەرێمن، یەکیان ئێرانییە، سیانیان خەڵكی موسڵن و نۆ کەسیشیان نیشتەجێی شاری هەولێرن”.

باسی لەوەش کرد، “ئەوانەی دەستگیرکراون، بە زۆری لەسەر شەقامە گشتییەکانی رێگەی مەخمور و لە بەشی رۆژئاوای هەولێر بوون، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراوە تا رێڕەوە یاساییەکەی خۆی وەربگرێت”.

 

بابەتی پێشتر

یەکەمجارە لەدوای 2003وە لە بودجەی عێراقدا پشک بۆ هەرێمەکان تەرخاندەکرێت

بابەتی دواتر

دی ماریا دڵەڕاوکێی بۆ سکالۆنی دروستکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی گۆڕدرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئاسۆ محەمەد ئەمین بەهرام وەك بەڕێوەبەری نوێی هاتوچۆی سلێمانی دەستبەكاربوو. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share