راپەڕین.. رێگری لە خاوەن دەڕاسەیەک کرا کاری دروێنەی گەنم ئەنجامبدات

بەهۆی پابەندنەبوونی بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین رێگری لە خاوەن دەڕاسەیەک کرد کاری دروێنەی گەنم ئەنجامبدات.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ رێگریکرا لە خاوەن دەڕاسەیەک گەنمەکەی دروێنەبکات، چونکە هیچ مەرج و رێنماییەکی بەرگریی شارستانی رەچاونەکردبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێش وەرزی دروێنە لە کۆبوونەوەیەکدا و چەندین رێنمایی دراوەتە خاوەن دەراسە و کاکوتەکان کە مەرجەکانیان جێبەجێبکەن تا زیان بە سەر و ماڵی هاوڵاتییان نەگات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. زیندانیانی شیلادزێ و 75 زیندانیی دیکە بەدروشمی “ئازادی یان مردن” مانگرتنیان ڕاگەیاند

نوێنەری زیندانیانی بادینان لە نامەیەکدا کە ئاراستەی لایەنە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی کردووە ڕایگەیاندووە، چالاکوانە ئەشکەنجەدراوەکانی شێلادزێ بە دروشمی…
Total
0
Share