دامەزراندن دەستپێدەكاتەوە

دەرچووانی كۆلێج و بەشە پزیشکی و تەندروستییەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی كوردستان كە دانیشتووی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن، بە ھەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی لەسەر میلاكی حكومەتی عێراق دادەمەزرێندرێن.

د. گەیلان قادر ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە ئەندامی لیژنەی تەندروستییە، ناوەڕۆكی بابەتەكەی بۆ ئێستا ئاشكراكرد و رایگەیاند، دوای چەندین كۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری پێشووی تەندروستیی عێراق و وەزیری نوێی تەندروستی، بە مەبەستی دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی كوردستان كە دانیشتووی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن، وەزارەتی تەندروستی رەزامەندیی دەربڕی بۆ دامەزراندنی ئەو دەرچووانە.

وتیشی، وەك ئەندامی لیژنەی تەندروستی، لەگەڵ هاوكارەكانی لە فراکسیۆنی یەکێتی بەدواداچوونیان بۆ ئەو پرسە كردووە، دواتر وەزیری تەندروستی بڕیاری دا لە ئەمڕۆوە فۆرمی ئەلیکترۆنیی دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی كوردستان كە دانیشتووی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن كارابكرێت.

د. گەیلان قادر ئاشكرایكرد، لەسەر داواكاریی ئەوان، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رەزامەندی دا لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2023دا بڕگەیەك بۆ بودجەی پێویست بۆ دامەزراندنی ئەو دەرچووانە زیادبکرێت و جەختیكردەوە، “هەوڵدەدەین لە بودجەكانی ساڵانی داهاتوودا، هەمان بڕگە هەبێت و ساڵانە دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی كوردستان كە دانیشتووی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن دابمەزرێندرێن”.

بۆ پڕكردنەوەی فۆرمەكە كلیك لێرە بكە

بابەتی پێشتر

بۆچی مۆز بە میوەی گونجاوی وەرزی زستان دانانرێت؟

بابەتی دواتر

ماڵێك به‌هۆی فرۆشتنی نەوتەوە داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بودجەی ماددەی 140 زیاددەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بودجەی ماددەی 140 لە پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵدا زیاد دەكرێت. دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share