وادەی گەیشتنی بودجە ئاشكراكرا

وادەی گەیشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بە ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكراكرا و “زۆر نزیكە”.

بەپێی میدیای فەرمیی عێراق، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو هەشتی كانونی یەكەم، پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران بە مەبەستی خوێندنەوە و پەسەندكردنی.

رۆژی نۆی ئەم مانگە، ئەنجومەنی نوێنەران دەكەوێتە پشووی وەرزی یاسادانانی ئاسایی خۆییەوە. رۆژنامەی “سەباح”ی فەرمی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردەوە، بڕیارە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2023 لە كۆتا كاتژمێرەكانی رۆژی هەشتی مانگدا بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران و بەو هۆیەوە ئەنجومەنی نوێنەران پشووەكەی دوابخات و ئەم وەرزە درێژبكاتەوە بە مەبەستی پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجە.

بابەتی پێشتر

دادگای فیدراڵی: هاوسەرگیریی دووەم پاساوی جیابوونەوەی ژنی یەکەم نییە و بڕیارەکە هەرێمیش دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

لیستی مووچە بڵاوکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە عێراق رۆژێك پشوو راگەیەندرا

بەبۆنەی سەركەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعش حكومەتی عێراق 10ـی مانگی داهاتووی كردە پشوو لەسەرجەم دەزگا و دامەزراوەكانی دەوڵەتدا. ئەمیندارێتیی…
Total
0
Share