زۆرترین بارانبارین لە چوارتا بووە

كەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی 24 كاتژمێری رابردووی ناوچەكانی بڵاوكردەوە و زۆرترینی لە چوارتا بووە بە 46 ملیم، هەروەك پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشكرادەكات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڕی بارانبارینی 24 كاتژمێری رابردووی بڵاوكردەوە و بەپێی تۆمارەكە زۆرترین باران لە چوارتا باریوە كە 46.5 ملیم بووە، بەدوای ئەویش شێخان دێت بە 42.5 ملیم و قەلادزێ بە 41 ملیم.

بارانەكە دوای ئەو شەپۆلە دێت كە لە ئێوارەی سێشەممەوە رووی لە ناوچەكانی هەرێم كرد.

سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆش كەشناسیی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانێکی کەمی پچرپچر لە ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و پلەی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆمارەكانی دوێنێ.

سبەینێش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ، وەك ئەوەی كەشناسی ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پێشتر

زێڕ و دۆلار نرخیان بەرزبووەوە و نەوت دابەزی

بابەتی دواتر

دادگای فیدراڵی: هاوسەرگیریی دووەم پاساوی جیابوونەوەی ژنی یەکەم نییە و بڕیارەکە هەرێمیش دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: پێشنیازێك خراوەتەڕوو لە ساڵی نوێوە فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی عێراق مووچە وەربگرن

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێشنیازی هەمواركردنەوەی چەند بڕگەیەكی یاسای بودجە بۆ ساڵی داهاتوو كراوە كە بەجۆرێك خەرجی…
Total
0
Share