زێڕ و دۆلار نرخیان بەرزبووەوە و نەوت دابەزی

نرخی زێڕ و بەهای دۆلار بەرزبوونەوە، بەڵام نەوتی خاو دابەزی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی زێڕ لەسەر ئاستی ئاسیا بەرزبووەوە بۆ هەزار و 793.30 دۆلار، بەوەش بەرزترین نرخی ماوەی زیاتر لە دوو مانگی رابردووی تۆماركرد.

هاوكاتی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ بەرزترینی دوو ساڵ بەرزبووەتەوە و 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 149 هەزار و 650 دینارە. 100 یۆرۆ بە 155 هەزار و 500 دینارە و 100 پاوەند بەرامبەر بە 180 هەزار دینارە.

جیاواز لە زێڕ و دۆلار، نرخی نەوتی خاو پاشەكشەیكردووە و بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بۆ 86.70 دۆلار دابەزی، نەوتی خاوی تەكساسی ئەمریكیش بەرمیلێكی بە 80.39 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیکور راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بڵاوکردەوە

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێی بۆریی عێراق-تورکیاوە راگەیاند. ئەپیکور…
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران

وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، رێنمایی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران هەموارکرایەوە. وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، رایگەیاند، رێنمایی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران و دانانیان له پایەکانیان…
Total
0
Share