ئاسایشی راپەڕین دەستگیركردنی 10 كەسی بە تۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین دەستگیركردنی 10 كەسی بە تۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “‎لە درێژەی كارو چالاكییەكانی بەشی ماددە هۆشبەرەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدوا داچوون بە هاوكاریی یاریدەدەرێتیی ئاسایشی چوارقوڕنە توانرا 10 كەس دەستگیر بكرێن كە بڕی نیو كیلۆ ماددەی هۆشبەر و زیاتر لە یەك ملیۆن و دوو سەد هەزار دیناری ساختە و كڵاشینكۆفێك و دوو دەمانچەی علوج- یان پێبووە و دەستیان بەسەردا گیراوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەناو دەستگیركراوەكاندا بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەری هەن كە سەرجەمیان راگیراون دانیشتووی (ڕانیە، حاجیاوا و چوارقوڕنە)ن پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

لیژنەی دارایی ژمارە و نرخە پێشبینیكراوەكانی بودجەی 2023 ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

هەڵاوسان لە ناوچەی یۆرۆ بۆ 10% دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share