مەرجێكی پێش ئەنجامدانی گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێندرایەوە

فڕۆكەخانەی سلێمانی فۆتۆ: Google

بە بڕیارێكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی شارستانیی عێراق مەرجی بوونی بەڵگەنامەی وەرگرتنی ڤاكسین یان پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەڵوەشێندرایەوە.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، لە رێنماییەکی نوێدا (دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراقی) سەرجەم گەشتیارانی (عێراقی و بیانی) و هێڵە ئاسمانیەکان ئاگاداردەکاتەوە لە رێکەوتی (2022/12/1)ەوە لەکاتی گەشتکردنی (هاتن و رۆیشتن) لە فڕۆکەخانەکانی عێراق پێویستیان بە هیچ بەڵگەنامەیەکی ڤاکسین یاخود پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا نابێت.

بابەتی پێشتر

لەبارەی رێگای هاتوچۆی سلێمانی-گەرمیان هۆشداری دەدرێت

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی نوێی كوەیت لە عێراق كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share