وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، به‌ده‌ل حه‌ج، هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاست و دروستیی نییه و پێویسته هاوڵاتییان ئاگاداری ئه‌و فێڵه بن.
كاروان ستوونی، وته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ماوه‌یه‌كه له هه‌ندێک ته‌له‌ڤیزیۆن و په‌یج، تێبینیی ئه‌وه‌مان كردووه كه خه‌ڵكانێک بانگه‌شه و ڕیكلام بۆ ‘به‌ده‌ل حه‌ج’ واته حه‌جكردن له جیاتیی مردوو یاخود په‌ككه‌وتوو ئه‌نجامده‌ده‌ن.
وتیشی، به پێویستی ده‌زانین هاوڵاتییانی كوردستان ئاگاداربكه‌ینه‌وه، كه خۆیان به‌دووربگرن له‌و ڕیكلامانه‌ی كه ده‌كرێت له‌باره‌ی هه‌بوونی به‌ده‌ل حه‌ج به بڕەپاره‌یه‌كی كه‌م، چونكه ئه‌م بابه‌ته هیچ ڕاستییه‌ک و گه‌ره‌نتییه‌كی تێدا نییه و ئه‌وه‌ی تێبینیمان كردووه، گوایه له‌گه‌ڵ كه‌سانێكی بیانی و یاخود به‌ناوی خوێندکارەوە كه له‌وێ ده‌خوێنن، ئه‌م كاره ده‌كرێت كه ئه‌مه‌ش هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستیی تێدا نییه.
ڕاشیگەیاند، سعودیه ڕێكاره‌كانی حه‌جی ئه‌مساڵی توندتر كردووه و سزای قورسی داناوه بۆ هه‌ر كه‌سێک كه ده‌ستگیرده‌كرێت و هیچ كه‌سێک ناتوانێت به ڕێگه‌ی نایاسایی حه‌ج بكات، جا چ بگاته ئه‌وه‌ی كه‌سێک له سعودیه به بڕێكی كه‌می پاره، به‌ده‌ل حه‌ج یاخود حه‌جكردن له جیاتیی كه‌سێكی دیكه ئه‌نجامبدات، چونكه ته‌نیا وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی یاسایی بۆ حه‌ج له سعودیه، زیاتر له 30 وه‌ره‌قه‌ی تێده‌چێت، كه‌چی ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ته‌نیا به 4 وه‌ره‌قه ده‌كه‌ن و گوایه شه‌هاده‌یان بۆ ده‌كرێت و قوربانیشی بۆ ده‌ده‌ن.
کاروان ستوونی ئەوەشی وت، “ڕێكاری یاسایی و كارگێڕی لە به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌س و كۆمپانیایه‌كی حه‌ج و عومره ده‌گرینه‌به‌ر له ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی پاره له هاوڵاتییان به مه‌به‌ستی به‌ده‌ل حه‌ج و داوا له سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین، هه‌ر ده‌زگایه‌ک ڕیكلام و بانگه‌شه بۆ ئه‌م جۆره حه‌جكردنه بكات، له ڕێگه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌وه لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین”.