عێراق.. دەیان ملیار دۆلار گەندەڵی لە كەرتی كارەبا دا كراوە

لیژنەی گرێبەستەكانی كارەبا لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 7ی كانونی یەكەم بڕی ئەو پارانەی ئاشكراكرد كە لە ساڵی 2005 تا 2019 لە كەرتی كارەبا-دا خەرجكراون.

لە ڕاگەیاندراوێكدا لیژنەكە دەڵێت، “لە ساڵی 2005ەوە تا ساڵی 2019، 96.621.901.499.000 نەوەد و شەش ترلیۆن و شەشسەد و بیست و یەك ملیار و نۆسەد و یەك ملیۆن و چوارسەد و نەوەند و نۆ هەزار دینار كە دەكاتە زیاتر لە 81 ملیار دۆلار، لە كەرتی كارەبا-دا خەرجكراوە.”

لیژنەی گرێبەستەكانی كارەبا لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، “دوای وردبینیكردن بۆ گرێبەستەكان و بڕگەكانی كڕینی سووتەمەنی و هاوردەكردنی وزەی كارەبا و كڕینی وزە لە بەرهەمهێنەران، دەركەوتووە بە ملیاران دۆلار گەندەڵی لە كەرتی كارەبا-دا كراوە، بۆیە دۆسیەكە ڕەوانەی دەستەی دەستپاكی كراوە.”

وەك لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئاشكراكراوە، “وەزارەتی كارەبا لە جێبەجێكردنی هەندێك پرۆژەدا پەنای بردووەتە بەر قەرزی دەرەكی و قەرزی لە بانكی نێودەوڵەتی و بانكەكانی جایكا، ژاپۆن، سوید و ئەڵمانیا كردووە و بەهۆی زۆریی قەرزەكان و گەورەیی ئەو سووەی دەچێتە سەریان، بارێكی گەورەی خستووەتە سەر شانی وڵات و بودجەی گشتی.

خەرجكردنی ئەو پارە زۆرە بۆ چاككردنی كەرتی كارەبا-ی عێراق، لەكاتێكدایە كە خزمەتگوزاری كارەبا زۆر خراپە و كەمتر لە كاتەكانی شەو و ڕۆژ كارەبا دەدرێت بە هاوڵاتییان، بە تایبەت لە هەردوو وەرزی زستان و هاویندا كە زۆرێك لە شارەكانی عێراق ڕۆژانە كەمتر لە چوار كاتژمێر كارەبایان پێدەدرێت.

بابەتی پێشتر

كچێكی بەریتانی شەش ساڵ خێزانەكەی بەدوایدا گەڕان و لەناو داعشدا دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

هۆشداریی پێشوەختە دەدرێت.. دۆلاری ئەمریكی زەرەرمەندی گەورەی 2021 دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی لەسەر گاڵتەپێکردن و ئازاردانی هاوڵاتییەکی سلێمانی هاتە دەنگ

بەڕێوبەرایەتیی‌ گشتیی چاودێری‌‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتیی‌ سلێمانی، دەستخۆشی لە پۆلیس دەکات کە هەستاوە بە دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ڕوداوی گاڵتەکردن…
Total
0
Share