کەسێک هێرشیکردە سەر بانکێکی لوبنانی و هەڕەشەی سوتاندنی دەکات

ئەمڕۆ جارێکی دیکە هێرشکردنە سەر بانکە لوبنانییەکان دەستیپێکردەوە، یەکێک لە هێرشکارەکان هەڕەشەی سوتاندنی ئەو بانکەی کرد کە چووبووە سەری.

ئەمڕۆ چوارشەممە، یەکێک لەو هاوڵاتییانەی پارەی لای بانکە لوبنانییەکان دانابوو، هێرشیکردە سەر بانکێک لە ناوچەی شەحیم و هەڕەشەی سوتاندنی بانکەکەی بە بەنزین کرد.

هاوڵاتییەکە لەکاتی هێرشکردنە سەر بانکەکە هاوسەر و خوشک و براکەی لەگەڵدا بووە، سەرجەم فەرمانبەران و هاوڵاتییانی ناو بانکەکەیان کردووەتە دەرەوەی بانکەکە.

لە دوای تووشبوونی لوبنان بەو قەیرانە داراییە قورسەی تێی کەوتووە و بانکەکان مایەپووچبوونیان راگەیاند، ژمارەیەکی زۆر لەو هاوڵاتییانەی پارەیان لای بانکەکان بووە، هێرش دەکەن سەر بانکەکان و بە زەبر پارەکانیان وەردەگرنەوە.

 

بابەتی پێشتر

کچێک لەلایەن براكانییەوە زیندانیكراوە و ئەشکەنجەدراوە

بابەتی دواتر

کیسەڵێک کە قەبارەکەی هێندەی ئۆتۆمبێلێکە دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share