لە سبەینێوە ڕێگای سەرەكیی سلێمانی- تاسڵوجە دادەخرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی كاركردنی بەردەوام لە یەكتربڕی باخی بەختیاریی لە سبەینێوە ڕێگای سەرەكیی سلێمانی- تاسڵوجە كە بە ئاراستەی تاسڵوجە دەڕوات دادەخرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “ئاگاداری هاوڵاتییانی شاری سلێمانی و شۆفێران دەكەینەوە كە بەهۆی كاركردنی بەردەوام لە یەكتربڕی باخی بەختیاری لە سبەینێوە چوارشەممە لە كاتژمێر 7:30 خولەكی بەیانییەوە، شەقامی سەرەكیی سلێمانی-تاسڵوجە، بە ئاراستەی تاسڵوجە دادەخرێت و لە دوای یوتێرنی باخی بەختیاری، ئەو شەقامە دەگیرێت كە بە ئاراستەی تاسڵوجە دەڕوات و شەقامی لاوەكیی تەنیشتی ئامادەكراوە و دەبێت، بۆ بەكارهێنانی لەلایەن شۆفێران و هاوڵاتییانەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردەكەینەوە كە گەڕانەوە بۆ گەڕەكی بەكرەجۆ، ڕۆیشتن بەرەو قلیاسان، هەروەها هاتن لە تاسڵوجە بۆ ناوشاری سڵێمانی ئاسایی دەبێت و داواكارین لە هاوڵاتییانی شاری سلێمانی، هاوكارمانبن، بۆ جێبەجێكردنی ئەو پرۆژە خزمەتگوزارییە كە خزمەتێكی گەورە بە شاری سلێمانی و شۆفێران دەگەیەنێت، لە ڕووی كەمكردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ و قەرەباڵغی زۆری شەقامەكە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی نمرەی چەند قۆناغێکەوە بڕیاریدا

بابەتی دواتر

ئاسایشی سلێمانی ھەوڵێكی قاچاخچێتی گەورەی چەك لە سنووری سلێمانی ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share