فرۆشتنی بەرهەمێک لە مارکێت و خواردنگەکان قەدەغەکرا

وەزارەتیی تەندروستیی هەرێم بڵاویکردەوە، بەکارھێنانی جپسی نایتروجینی بە بەکارھێنانی گاز و شلەی نایترۆجین و بوونی دوکەڵێکی سارد لەناو دەم لە کاتی خواردنی بەتایبەتی لەلایەن منداڵان قەدەغەکرا.

وەزارەتیی تەندروستیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەکارھێنانی جپسی نایتروجینی بە بەکارھێنانی گاز و شلەی نایترۆجین و بوونی دوکەڵێکی سارد لەناو دەم لەکاتی خواردنی بەتایبەتی لەلایەن منداڵان قەدەغەکراوە و رێگەپێدراو نییە و مەترسی بۆ سەر تەندروستیی مرۆڤ هەیە”.

.ئاماژەی بەوەشکرد، “نابێت هیچ مارکێتێک یان ساردەمەنییەک ئەو گازە بەکاربهێنێت، بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنی هەرشوێنێک دەگیرێتە بەر، هاوڵاتییان لە کاتی تێبینیکردنی ئەم گازە لە جبس و خواردنی منداڵان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵە گەرمەکانی تیمەکانی چاودێری بازاڕ بکەن”.

بابەتی پێشتر

شەڕی بایرن و تۆتنهام لەسەر کەین بەردەوامە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریكرد لە پرسەی خوالێخۆشبوو هەڤاڵ كاروان عەلی شامار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share