توێژینەوەیەك: زیرەكیی دەستكرد 31 ملیۆن ماددە كە هێشتا بوونیان نییە ئاشكرادەكات

زانایان توانییان پەرە بە سیستمێكی زیرەكیی دەستكرد بدەن كە توانای هەیە پێشبینی پێكهاتە و تایبەتمەندیی زیاتر لە 31 ملیۆن ماددە بكات كە هێشتا بوونیان نییە.

بەپێی تیمێكی زانكۆی كالیفۆرنیا سان دیگۆ، سیستمی (M3GNet) دەتوانێت ماددەی نوێ بە تایبەتمەندییە جیاكانییەوە ئاشكرابكات.

تیمەكە ئەوەشی وت كە (M3GNet) هۆكارێكی گۆڕەرە دەتوانێت تواناكانمان بەشێوەیەكی گەورە بەرفراوان بكات بۆ دۆزینەوەی ماددەی كیمیایی و پێكهاتەی نوێ.

سیستمەكە بە بەرنامەی خوارزیمەكان چوێندراوە كە كۆمپانیای گۆگڵ پەرەیپێداوە و توانای پێشبینیكردنی پێكهاتەی پڕۆتینی هەیە و توێژەران دەڵێن، “هاوشێوەی پڕۆتینەكان، پێویستمان بە زانینی بونیادی ماددەكە هەیە بۆ پێشبینیكردنی تایبەتمەندییەكانی”.

تیمەكە لەئێستادا پلاندادەنێت بۆ فراوانكردنی ژمارەی ماددەكان لە لیستی تۆمارەكاندا بەشێوەیەكی بەرچاو، لەگەڵ بەردەوامیدان بە گەڕان لەبارەی ماددە پێشنیاركراوەكان كە دەشێت سوودبەخش بن بۆ دۆزینەوە زانستییەكان لە ئایندەدا.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ژمارەیەک بەرپرسی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە

بابەتی دواتر

نەتەوەیەكگرتووەكان لەبارەی گۆڕانی كەشوهەواوە هۆشداری دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا هۆشداریدەدات لە کەوتنی وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان بەهۆی سزاکانەوە

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ڕوسیا “ڕوسکوزمۆس” هۆشداریدەدات لەوەی سزا سەپێنراوەکانی سەر ڕوسیا کاریگەریی نەرێنییان دەبێت لەسە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی…
زیاتر ببینە

بەهۆی لەکارکەوتنی خزمەتگوزارییەکانییەوە 5.5%ی پشکەکانی فەیسبووک پاشەکشەیانکردووە

پشکەکانی فەیسبووک بەبڕی 5.5% پاشەکشەیانکرد، دوای ئەوەی خزمەتگوزارییەکانی پێگەکانی فەیسبووک، ئینستاگرام و واتسئەپ لەکارکەوتن. بەهای هەر پشکێکی فەیسبووک…
Total
0
Share