یەکێتیی فەرمانبەران: لەگەڵ مامۆستایان و وانەبێژانداین بۆ بایکۆتکردن

یەکێتیی فەرمانبەرانی کوردستان، لقی سلێمانی، هاودەنگیی خۆی لەگەڵ داواکاریی فەرمانبەران و مامۆستایان راگەیاند سەبارەت بە مووچە و بایکۆتکردنی دەوام.

جەزا محمد عەلی جێگری سەرۆکی یەکێتیی فەرمانبەران، رایگەیاند، “یەکێتی بە فەرمی هاوسۆزی تەواوی خۆی لەگەڵ داواکاری و هەڵوێستی فەرمانبەران و مامۆستایان و مامۆستایانی وانەبێژ رادەگەیەنێت، هەروەها پشتیوانی تەواوی خۆی رادەگەیەنێت بۆ ئەو داواکارییانە”.

وتیشی، “یەکێک لە ئەرکەکانی حکومەت دابینکردنی ئاو و کارەبا و مووچەیە، بەوپێیەی سەرەتاییترین پێداویستییەکانن”. جەختیشی لەوە کردەوە، “ئەوەی ئێستا روودەدات کەمتەرخەمییە کە دەبێت لایەنی بەرپرسیار لە ئەستۆی بگرێت”.

روونیکردەوە، “رۆژانە دەیان حاڵەتی فەرمانبەران دەچێتە بەردەمیان کە سەرجەم کێشەکانیان لە بێ مووچەیی و خراپی دۆخی داراییان دەسوڕێتەوە، کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی نەرێنی دەبێت لەسەر واقیعی کۆمەڵگە و خێزان”.

جێگری سەرۆکی یەکێتییەکە داوای لە سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایان و وانەبێژان کرد کە “بەردەوام بن لەسەر داواکارییە رەواکانیان، تا ئەو کاتەی کە مووچەی مانگەکانی تەمموز و ئاب و ئەیلول بە یەک دەدرێت.”

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ 17ی ئەیلول ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عێراق رەزامەندییدا بە ناردنی بڕی 700 ملیار دینار بۆ ماوەی سێ مانگ، ئەو بڕە پارەیە بەشێوەی قەرز دەدرێت بە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 9 دەكات

بابەتی دواتر

چێڵسی لە ئەنجامە خراپەکانی بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتی زانستیی خوێندنگەکان راگیرا

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی نزیکبوونەوەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم، ئەنجامدانی گەشتی زانستی و سیمیناری ناوەندەکانی خوێندن…
Total
0
Share