بە زیرەکیی دەستکرد و ئامێرێکی تایبەت چارەسەری کەچەڵبوونی پیاوان دەکرێت

هۆکارەکانی رووتانەوەی قژ و کەچەڵبوون لە پیاواندا زۆرن، یەکێک لەوانەی دەردانی زیاتری هۆرمۆنی پیاوانەیە “تستۆستیرۆن”، هەروەها هۆکارێکی دیکە چوونە سەرەوەیە لە تەمەندا یان بەکارهێنانی ماددە کیمیاییەکان هۆکاری ئەو دیاردەیەبن.

زانایانی چین داهێنانێکیان کردووە کە بە رێگەیەکی دیجیتاڵی هاوکاریی وەستاندنی ڕووتانەوەی قژ دەکات، بە بەکارهێنانی لەزگەیەک کە بەڕێگەی زیرەکیی دەستکرد کاردەکات.

زانایان دەڵێن، ئەو تەکنیکە دەتوانێت تاڵە قژە لەناوچووەکان زیندووبکاتەوە، سەرەڕای ئەوەی ڕێگە لە هەڵوەرینی تاڵەکانی دیکەش دەگرێت، ڕێگەکە لەسەر ژمارەیەکی زۆر مشک تاقیکراوەتەوە.

دوای 13 رۆژ لە بەکارهێنانی لەزگەکە مشکەکان مووەکانیان چڕییان بۆ گەڕاوەتەوە، بەراورد بەو مشکانەی تەکنیکە تەقلیدییەکانی پێشوویان بۆ بەکارهێنراوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەو بەرنامەیەی پێشکەشمان کردووە لە پێناو پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریدایە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سودانی و حەلبووسی تەواوکردنی بەرنامەی حکومەتی عێراق تاوتوێدەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share