توێژینەوە: دەتوانین بە پارە بەختەوەری بکڕین

“پارە و بەختەوەری”

توێژینەوەیەکی نوێی بڵاوکراوە لە گۆڤاری زانستیی “Emotion”، ئاشکرایکردووە کە سەرکەوتنی دارایی بەشێوەیەکی ئێجگار زۆر پەیوەندی بە بەختەوەرییەوە هەیە، ئەمەش بە تەواوی دژی ئەو پەندە کۆنەیە کە دەڵێت “پارە ناتوانێت بەختەوەری بکڕێت.”

توێژینەوەکە گەیشتووە بەو دەرئەنجامەی کە لەنێوان ساڵانی 1970 و 2010، پەیوەندیی ئەرێنی نێوان دۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری زیادی کردووە، لەگەڵ زیادبوونی داهات و خوێندن و شکۆی پیشەیی، بەختەوەرییش زیاد دەبێت.

دەروونناس و توێژەر لە زانکۆی سان دیێگۆ، جان توینگ فۆکس دەڵێت، “لەو چەند ساڵەی دواییدا، پەیوەندیی بەختەوەری بە داهات بەشێوەیەکی بەهێز جێی خۆی گرتووە، لە ئێستادا بەختەوەری بەجۆرێکی بەهێزتر پەیوەندی بە داهاتەوە هەیە، وەک لە حەفتاکان و هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو. هەر بۆیە پارە لە ئێستادا لە هەموو کات زیاتر دەتوانێت بەختەوەری بکڕێت.”

توێژینەوەکە ڕاپرسییەکی کۆمەڵایەتیی گشتی وەرگرتووە کە تیایدا هەست بە گۆڕانکاری لە کۆمەڵگەی ئەمریکی دەکرێت و یەکێکە لە درێژترین ڕاپرسییە نیشتمانییەکان بۆ ئەمریکییەکان کە 44 هەزار و 198 کەس لە ماوەی نێوان ساڵی 1972 بۆ 2016 بەشدارییان تیایدا کردووە.

بەپێی توێژینەوەکەی نێوان ساڵانی 1972 بۆ 2016 دەرکەوتووە کە بەختەوەری پەیوەندی بە دۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری، داهات، خوێندن و شکۆی پیشەییەوە هەیە. بە جۆرێک لەگەڵ زیادبوونیان بەختەوەری زیاد دەکات، و بەپێچەوانەشەوە.

توینگ باسی لەوەش کردووە کە هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ ئەوەی بەختەوەری لە خاڵێکی دیاریکراوی داهاتدا لەناو بچێت، “بەم شێوەیە، لە چەند دەیەی ڕابردوودا بەختەوەری خەڵکی بە بەرزبوونەوەی ئاستی داهات زیاتر بووە.”

دەروونناس و توێژەر لە زانکۆی سان دیێگۆ، جان توینگ فۆکس وتووشیەتی، “بۆمان دەرکەوتووە کە بەختەوەری لەگەڵ بەرزبوونەوەی داهات زیاتر دەبێت.”

بابەتی پێشتر

ڕۆژنامەی ئیندپێندێنت: هونەر و کەلتوور لە کەرتی کشتوکاڵ زیاتر قازانجی بە بەریتانیا گەیاندووە

بابەتی دواتر

دۆزینەوەی بڕێک پارە لە گیرفانت گەورەترین سەرکەوتنی بچووکە لە ژیان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share