کورسییەکی گەڕۆک بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کە فەرمان لە مێشکەوە وەردەگرێت

زیاتر لە 5.4 ملیۆن ئەمریکی خاوەن پێداویستیی تایبەتن و توانای جووڵەیان نییە، بوونی کورسییەکی گەڕۆک کە راستەوخۆ لە مێشکەوە فەرمان وەربگرێت و ئاماژەکانی مێشک بگۆڕێت بۆ جووڵە هیوای ژیانێکی نوێیە بۆیان.

بەپێی ئەوەی پێگەی The Sun بڵاویکردووەتەوە، ئەو تەکنەلۆژیایە کە زانکۆی تەکساس لە ئۆستن پەرەیپێداوە، کڵاوێکی لەگەڵدایە کە 31 جەمسەری کارەبایی هەیە، کاری جەمسەرەکان وەرگرتنی ئاماژەکانە لە ناوچەی مێشکەوە کە جووڵە کان ڕێکدەخات، هەروەها ئامێرێکی کۆمپیوتەر کە لەسەر کورسییەکە جێگیرکراوە تاوەکو ئاماژەکان بگۆڕێت بە جووڵە ئەمەش ئەو هەستە لای بەکارهێنەرەکەی دروستدەکات کە دەست و قاچی خۆیان دەجوڵێنن.

سێ کەس کە تووشی ئیفلیجیی پەلەکانیان بوون و هەردوو دەست و هەردوو قاچیان ناجوڵێت بەهۆی کێشە لە بڕبڕەی پشتیاندا، لە شوێنێکی ئاسایی نیمچە قەرەباڵغدا کورسییەکەیان تاقیکردووەتەوە و سەرکەوتنی باشی بەدەستهێناوە.

توێژەران داوا لە بەکارهێنەرانی کورسییەکە دەکەن تەنها وابیربکەنەوە کە دەیانەوێت دەست یان قاچیان بجوڵێنن بەوەس کورسییەکە ئاماژەکان وەردەگرێت و دەستدەکات بە جوڵە بەو ئاراستانەی لە مێشکەوە دیاریدەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری گەنجان و لاوانی عێراق: دەمانەوێت ببینە بەرهەمهێنەری یارییە ئەلیکترۆنییەکان

وەزیری گەنجان و لاوانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەمانەوێت عێراق تەنیا بەکارهێنەری یارییە ئەلیکترۆنییەکان نەبێت، بەڵکو بەرهەمیشیان بهێنێت. ئەحمەد موبەرقەع،…
زیاتر ببینە

راستیی ئەو هاوسەرگیرییەی مارەییەكەی “دەمانچەیەك و ئۆتۆمبێلێك بووە” ئاشكراكرا

بڵاوبوونەوەی وێنەی گرێبەستێكی هاوسەرگیری كە تیایدا مارەیی هاوسەرگیرییەكە بە ئۆتۆمبێلێك و دەمانچەیەك دیاریكراوە، دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە و…
Total
0
Share