هەردوو بەڕێوەبەری مەرزی باشماخ لە دیوی هەرێمی كوردستان و ئێرانەوە، لەبارەی دەنگۆی داخستنی مەرزەكەوە روونكردنەوە دەدەن.
کەمێک لەمەوبەر عەبدول مەلەکی محەمەد بەڕێوەبەری مەرزی باشماخ لە دیوی کۆماری ئیسلامیی ئێران و محەمەد تاهیر بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ لە دوایین خاڵی سنووری کۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا جەختیانکردەوە کە دەروازەکە کراوەیە و جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری بەردەوامە و هیچ بڕیارێک سەبارەت بە داخستنی نییە.