هەولێر.. بەهۆی شەڕ و تەقەکردنەوە دوو هاوڵاتی برینداربوون

بەهۆی شەڕ و تەقەکردنەوە دوو هاوڵاتی لە شاری هەولێر برینداربوون، هۆکارەکەشی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلە.

ئەمڕۆ هەینی، دەمەقاڵێ لەنێوان شۆفێرێک و چەند دەستگێڕ و کاسبکارێکی شاری هەولێر دروستبوو کە هۆکارەکەی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل بوو، بەپێی زانیارییەکان، ڕووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەبەردەم “بازاڕی نیشتمان” ڕوویداوە، کاسبکارەکان ناڕازیبوون لەوەی شۆفێرەکە ئۆتۆمبێلەکەی لەو شوێنەدا ڕابگرێت، بەڵام پێشنیوەڕۆ شۆفێرەکە لەگەڵ چەند کەسێکدا گەڕاوەتەوە بۆ شوێنەکە و تەقەیکردووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، لە شەڕەکەدا دوو کاسبکار برینداربوون کە یەکێکیان بە فیشەک پێکراوە و ئەوی تریان بەهۆی شەڕەدەستەوە برینداربووە.

لە شەوی ڕابردووەوە سێ ڕووداوی تەقەکردن لەناو شاری هەولێر ڕوویانداوە، کە دووانیان بەهۆی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەوە بوون و دوو هاوڵاتی لەو دوو ڕووداوەدا کوژران و سێی تریش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى: یەکێتی پەرۆشی بنیادنانی ھێزێکی کوردستانی یەکگرتووی پڕچەک و ڕاھێنراوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یەکێتی پەرۆشی بنیادنانی ھێزێکی کوردستانی یەکگرتووی پڕچەک و ڕاھێنراوە لەسەر بنەما و زانستی سەربازی…
زیاتر ببینە

كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێم: هەوڵەكانی ئەمریکا بۆ پشتگیری لە ئارامی و ئاسایشی هەرێم و عێراق بەردەوامدەبن

كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێم رایدەگەیەنێت، “هەوڵەكانی ئەمریکا بۆ پشتگیری لە ئارامی و ئاسایشی هەرێم و عێراق بەردەوامدەبن”.…
Total
0
Share