دۆستی ژینگەيە.. شاژنە ئەلیزابێس سابونێکی نوێ بەرهەمدەهێنێت

خێزانی شاژنە ئەلیزابێس جۆرێکی نوێی پاکژکەرەوەی قاپ و کەلوپەلی ناوماڵی بەرهەمهێناوە، کە لە ماڵی ئەلیزابێسی دووەم دەفرۆشرێت و نرخەکەی 14.99 پاوەند “20 دۆلار”ە بۆ هەر پارچەیەک.

گۆڤاری Vanity Fair بڵاویکردەوە، ئەو سابوونەی بەناوی شاژنە ئەلیزابێسەوە بەرهەمهێنراوە یەکێکە لەو بەرهەمانەی کۆشکی شاهانە لەگەڵ کۆمپانیای ” norfolk natural living company” بەرهەمیدەهێنێت، کە یەکێکە لە لۆگۆ بازرگانییە بەناوبانگەکانی بەرهەمەکانی ناوماڵ.

پێکهاتەی سابونەكە لە باشترین پێکهاتە ڕووەکییەکان دروستکراوە و دۆستی ژینگەیە.

لە ساڵی 2020دا پۆڵ بۆریڵ کە وەك گەورە خزمەتكار لە كۆشكی شاهانە كاریدەكرد ڕایگەیاند، شاژنە ئەلیزابێس حەزی لە قاپ شتنە، سەرەڕای حەزی بۆ ئیشەکانی دیکەی ماڵەوە.

ئەم بەرهەمە نوێیە دوای مانگێک لە ئاشکراکردنی بەرهەمهێنانی “بۆنخۆشکەری سەگ” لەلایەن شاژنەوە دێت، کە لە شوێنی مانەوەی بۆ فرۆشتن نمایشکرا.

ئەو بۆنخۆشکەرە هاوکاریی سەگ دەکات بۆ ڕزگاربوونی لەهەر بۆنێكی بێزارکەر بە جەستەیەوە و لە دیارترین ڕۆنە ڕووەکییەکان بەرهەمهێنراوە.

 

بابەتی پێشتر

هەدەپە دوای نەورۆزە ملیۆنییەكە: مكوڕین لەسەر تێکۆشان بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن

بابەتی دواتر

عێراق: تەنها بەشی سێ مانگ گەنممان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆسكۆڤیچ دێتەوە

ڕوسیا دروستكردنی ئۆتۆمبێلی مۆسكۆڤیچ دەستپێدەكاتەوە سێرگی سۆبیانین شارەداری مۆسكۆ ئاشكرایكرد، دەستدەكەنەوە بە دروستكردن و بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی مۆسكۆڤیچ لەو…
Total
0
Share