ئارام قادر: كۆبوونەوەی لوتكەی لایەنەكان كارێكی زۆرباشە و دەستخۆشی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەم

سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانی رایدەگەیەنێت، “كۆبوونەوەی لوتكەی لایەنە سیاسییەكان لەسەر بانگێشت و پێشنیازی بافڵ جەلال تاڵەبانی كارێكی زۆر باشە و دەستخۆشی لێدەكەم و هیواخوازم سەرجەم لایەنە سیاسییەكان بۆ كۆبوونەوەی داهاتوو بەشداربن”.

ئارام قادر سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “كۆبوونەوەی لوتكەی لایەنە سیاسییەكان گرنگ بووە و هیواخوازین سەرجەم لایەنەكان بۆ كۆبوونەوەی داهاتوو بەشداربن و هەرێمی كوردستان لەم قۆناغە لەبەردەم چەندین هەڕەشە و مەترسیدایە ئەگەر كۆدەنگبین دەتوانین ڕووبەڕووی ئەو مەترسییانە ببینەوە”.

سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانیی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كۆبوونەوەی لوتكەی لایەنە سیاسییەكان لەسەر بانگێشت و پێشنیازی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كارێكی زۆرباشە و دەستخۆشی لێدەكەین و هیواخوازین بۆ كۆبوونەوەی داهاتوو سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بەشداربن كە گرنگ بەردەوامیدانە بە كۆبوونەوە و كاركردن لەسەر دەرئەنجامی كۆبوونەوەكە.

ئاشكراشیكرد، “بڕیارە لە دوو هەفتەی داهاتوودا جارێكی دیكە كۆبوونەوەی لوتكەی لایەنە سیاسییەكان ئەنجامبدرێت”.

بابەتی پێشتر

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا سێ كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

دوا بڕیاری هاتوچۆی هەرێم لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاوە ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share