بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەغداد كۆبوونەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەغداد كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا بەركارەكان دووپاتكرایەوە بە شێوەیەك كە ماف و بەرژەوەندیی هەموولایەك پارێزراوبێت.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە پاراستنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری، تێكەڵنەكردنی پرسە سیاسییەكان بە كەیسە یاساییەكان كرایەوە و هەماهەنگی زیاتری نێوان دادگاكانی ھەرێم و عێراق بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگا و چەسپاندنی یاسا لە وڵاتدا بە گرنگ وەسفكرا.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پێزانینی بۆ ڕۆڵی ئەرێنیی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەربڕی كە پارێزەری مافی عێراقییەكان بوون. داواشیكرد پشتیوانیی مافە دەستووری و یاساییەكانی گەلی كوردبن و ڕۆڵی یاسایی خۆیان بگێڕن لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی: بە هەموو شێوەیەك خۆتان لە كڕینی دەرمان بە شێوەی ئۆنلاین بە دووربگرن

بابەتی دواتر

هەشت هەزار شوقە بۆ كرێنشینانی سلێمانی دروستدەكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق.. 65 داعش دەستگیركران

تەنها لە ماوەی هەفتەیەكدا 65 ئەندام و كاربەدەست و چەكداری داعش لە عێراق دەستگیركراون و ئەمڕۆ چەكدارێكی ڕێكخراوەكە…
Total
0
Share