لە ئاهەنگی هاوسەرگیری کچەکەیان پیاوێک هاوسەرەکەی تەڵاقدا

لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری کە لە وڵاتی میسر بەڕێوەچوو، پیاوێک دوای ئەوەی پیرۆزبایی لە بوک و زاوا کرد، هاوسەرەکەی تەڵاقدا.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە چەند رۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت، پیاوێک لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا مایک بەدەستەوە دەگرێت و دەڵێت، “پیرۆزبایی لە بوک و زاوا دەکەم و سێ بە سێ هاوسەرەکەم تەڵاق دەدەم داوای لێدەکەم لە هۆڵەکەوە بەرەو ماڵی باوکی بچێتەوە”.

وەک لە گرتەکەدا دەردەکەوێت، “پیاوەکە باوکی بوکە و دەیەوێت لە دایکی بوک جیاببێتەوە”.

بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا، بەڵام تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە و وردەکارییەکەی ئاشکرانەکراوە.

 

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) کۆستاریکا سوپرایزی کرد و لە ژاپۆنی بردەوە

بابەتی دواتر

هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشکرادەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share