بەهەدەردانی سامانی عێراق لە ساڵێکدا 300 ملیار دینار تێدەپەڕێنێت

چاودێرێکی ئابوری باس لەوەدەکات کە بەهەدەردانی سامانی عێراق لە ساڵێکدا زیاترە لە 300 ملیار دینار، ئەوەش بەهۆی رۆتیناتەکانی فەرمانگەکانەوەیە، دەستێوەردانی حکومەتیش بۆ چاکسازییکردن لەو رۆتیناتانە بە پێویست ناودەبات.

عەبدوسەلام حەسەن توێژەری ئابوری دەڵێت، “زیاتر لە 300 ملیار دینار سامانی وڵات ساڵانە بەهەدەردەدرێت لەلایەن ئەمانەی گشتیی بەغدادەوە، ئەوەش لەڕێگەی ئەو رۆتیناتانەی کە لە فەرمانگەکاندا بەرامبەر هاوڵاتییان دەگیرێتەبەر.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بەهەدەردانە لە فەرمانگەی تۆماری خانووبەرەی سەربە  وەزارەتی داد و فەرمانگەی باج سەربە وەزارەتی دارایی زۆرترینیان دەکرێت، داواش لەو دوو وەزارەتە دەکات ڕێکاری پێویست بۆ کەمکردنەوەی ئەو بەهەدەردانە بگرنەبەر.

باسی لەوەکردووە، کە بەهەدەردانی دیکە زۆرن کە ئاشکرا نین ڕایگەیاند، “داوا لە سودانی دەکەم دەستێوەردان بکات بۆ ڕێککردنەوەی ئەو یاسایانەی کە لە فەرمانگەکانی وڵاتدا جێبەجێدەکرێت”.

بابەتی پێشتر

ترەمپ پاڵپشتی کۆمارییەکان لەدەستدەدات

بابەتی دواتر

نووسراوی فەرمی بۆ کەمکردنەوەی کرێی ئینتەرنێت دەرچوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەپۆلێكی خۆڵبارین بەغدادی گرتەوە

شەپۆلێكی خۆڵبارین بەغدادی پایتەختی گرتەوە و ئاستی بینینی كەمكردووەتەوە. میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی شەپۆلێكی خۆڵبارینی بەهێز…
Total
0
Share