فەرمانگەی ئاوی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

فەرمانگەی ئاوی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە كە دوا وادە بۆ بەستنی پێوەری ئاو دیاریكراوە و دوای ئەو وادەیەش هەر ماڵێك پێوەرەكەی نەبەستێت مانگانە 80 هەزار دینار و دوكان و شوێنە بازرگانییەكان 200 هەزار دیناریان لەسەر ئەژماردەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی ئاوی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، 21ی 12ی 2022 دوا وادەیە بۆ بەستنی پێوەری ئاو و هەر مالێك لە دوای ئەو وادەیەوە پێوەری نەبەستێت مانگانە 80 هەزار دیناری لەسەر ئەژماردەكرێـت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوكان و شوێنە بازرگانییەكان لە بری نەبەستنی پێوەری ئاو 200 هەزار دیناریان لەسەر ئەژماردەكرێت.

بابەتی پێشتر

لە دهۆك بەهۆی لافاوەوە 12 ماڵ ئاویان تێچووە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی بە هەمان سیاسەت و ستراتیژیی سەرۆك مام جەلالەوە كاردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share