ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە و بۆ دووەم رۆژ، بەفر لە حاجی ئۆمەران باری و ناوچەكەی سپی پۆشكردووە.
دوێنێش رێژەیەكی زۆر بەفر لەو ناوچەیە باری و هاوكاتی بەفربارین، بارانێكی بەلێزمە تەواوی ناوچەكانی باشووری كوردستانی گرتووەتەوە.
بەهۆی بارانبارینەوە چەندین كانی و چەم و رووبار بووژاونەتەوە و هەردوو چەمی ئاوەسپی و بەلەگە لە گەرمیان كە بەهۆی وشكەساڵی و كەمئاوییەوە وشكیانكردبوو، ئاوێكی زۆریان تێچووە و بەنداوەكانی دوكان، دەربەندیخان و باوەشاسواریش رێژەی ئاویان زیادیكردووە.