ڕافینیا بۆ هاندەرانی بەڕازیل: هەڵەی نێیمار ئەوەیە لە بەڕازیل لەدایکبووە

ڕافینیا، ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی بەرشلۆنە پاڵپشتی نێیماری هاونیشتیمانی دەکات، هاندەرانی تۆپی پێی وڵاتەکەشی بە کەمتەرخەم وەسف دەکات.

دوای پێکانی نێیمار و دوورکەوتنەوەی بۆ دوو یاری، بەشێک لە هاندەرانی “سێلیساو” لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە خۆشحاڵییان دەربڕی، پێیانوایە دوورکەوتنەوەی “نێی” لە بری زیان، سوود بە پێکهاتەکەیان دەگەیەنێت.

لەو بارەیەوە ڕافینیا لە ئینستاگرام پۆستێکی کردووە و نووسیویەتی، “هاندەرانی ئەرجەنتین وەک خوداوەند لە مێسی دەڕوانن، هاندەرانی پۆرتوگال وەک پادشا سەیری کریستیانۆ دەکەن، بەڵام هاندەرانی وڵاتەکەم خۆشحاڵن بە پێکانی نێیمار، گەورەترین هەڵەی هاوڕێکەم ئەوەیە لە بەڕازیل لەدایکبووە، بەڕاستی بەڕازیل شایستەی ئەو بەهرە گەورەیە نییە.”

بەهۆی هەڵئاوسانی قولەپێی ڕاستییەوە، نێیمار ناتوانێت لە دوو یاریی داهاتووی بەڕازیل لە مۆندیال یاری بکات.

بابەتی پێشتر

لوکاکو لە کوێیە؟ تاوەکو ئێستا یاری بۆ بەلجیکا نەکردووە..

بابەتی دواتر

مۆندیالی قەتەر ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share