سەندیکای کرێکاران: هەر کرێکارێک ئەمڕۆ کار بکات دەبێت کرێی دوو رۆژ وەربگرێت

سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان، رایگەیاند، “هەر کرێکارێک ئەمڕۆ کار بکات دەبێت خاوەن کار کرێی دوو رۆژی پێبدات”.

چالاک رەئوف، سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “هەر کرێکارێک ئەمڕۆ کار بکات کە رۆژی کرێکارانە و پشووە، دەبێت خاوەن کارەکەی کرێی دوو رۆژی پێبدات”.

وتیشی، “مەترسیی تەندروستیی پیشەیی بۆ کرێکاران لە هەموو شوێنێکدا هەیە، بەڵام پشکی شێری قوربانییەکان بەر کرێکارانی بیناسازی دەکەوێت”.

چالاک رەئوف، باسی لەوەشکرد، “لە ماوەی چوار مانگی ئەمساڵدا 12 هەزار و 193 کرێکار لە 825 شوێنکاردا ناویان لە بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی تۆمارکراوە بۆ سندووقی خانەنشینی”.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share