كەمێك لەمەوبەر تەرمی ئەو دوو منداڵەی لە گوندی حەساری كەركوك خنكان دۆزرانەوە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك ئاشكرایكرد، یەكێك لە دوو منداڵەكە کوڕە و تەمەنی یەک مانگە، دووەمیشیان کچە و تەمەنی ساڵێکە.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە، ئەو دوو منداڵە لە گوندی حەساری گەورەی سنووری پارێزگای كەركوك خنكان و لافاو بردبوونی.