سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەردەوام دەبن بۆ پاراستنی مافەكانی ژنان و هێنانەكایەی كۆمەڵگەیەك كە ژن تیایدا ئازاد و یەكسان بێت و جەختیشدەكاتەوە، “تاوەكو ژن ئازاد نەبێت كۆمەڵگەیەكی ئازاد و یەكسان و ئارام و مەدەنیی پێشكەوتوو نایاتە ئاراوە.”
ئەمڕۆ هەینی، رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنانە و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “پشتگیری بۆ خەبات و ئازادی و مافەكانی ژن و یەكسانی دووپاتدەكەینەوە”.
لە پەیامەكەیدا نێچیرڤان بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ پاراستنی مافەكانی ئافرەت دەربڕی و رایگەیاند، وەك هەمیشە لە هەوڵ و كار و كۆشش بەردەوامدەبین بۆ بەدەستهێنانی زیاتر و پاراستنی مافەكانی ژن و هێنانەكایەی كۆمەڵگەیەك كە ژن تیایدا ئازاد و یەكسان بێت و بە هیچ پاساوێك هەڕەشەی توندوتیژی و كوشتنی لەسەر نەبێت و تا ژنان ئازاد نەبێت، كۆمەڵگەیەكی ئازاد و یەكسان و ئارام و مەدەنیی پێشكەوتوو نایەتە ئاراوە.