لە سلێمانی كرێكارێك بەهۆی غازی سۆپاوە لە گەرماودا گیانیلەدەستدا

لێپرسراوی سەندیكای كاسبكارانی عەلوەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كرێكارێكی عەرەب لە كاتی خۆشۆردندا كە سۆپایەكی لە گەرماوەكە داناوە و دووچاری تەنگەنەفەسی بووە و گیانیلەدەستداوە.
سەروەر محەمەد لێپرسراوی سەندیكای كاسبكارانی عەلوەكەی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، كرێكارێك لەكاتی خۆشۆردندا كە سۆپایەكی دانابوو لە گەرماوەكەدا دووچاری تەنگەنەفسی بووە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو كرێكارە نیشتەجێی كەلار بووە و تەرمەكەی نێردراوە بۆ پزیشكی دادی سلێمانی و دواتر ڕەوانەی كەلار كراوەتەوە.
بابەتی پێشتر

سەرجەم تیمەكانی شارەوانیی هەولێر خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر هەڤاڵ و كادر و ئەندامێكی یەكێتی توندوتیژیی بەرامبەر كچان و ژنان ئەنجامبدات ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share