ئەمریکا عێراق لە ریزبەندیی خراپترین ئەو وڵاتانەدا دادەنێت کە نابێت گەشتیان بۆ بکرێت

بەشی راوێژکاریی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، عێراق و شەش وڵاتی دیکەی عەرەبیی لە ریزبەندیی خراپترین وڵاتانی جیهان داناوە بۆ سەردانکردن و دەڵێت، “ئامۆژگاریتان ناکەین بۆ گەشتکردن بۆیان”، هۆکارەکەشی بۆ تیرۆر، تاوان و خۆپیشاندانەکان گەڕاندووەتەوە.

بەپێی راپۆرتێکی World Populationی ئەمریکی، ئەو وڵاتەنەی خراپترین دۆخیان هەیە بۆ گەشتکردن بۆیان و سەلامەت نین لەلایەن بەشی راوێژکاریی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە ڕیزبەندی کراون.

ریزبەندییەکە 21 وڵاتی جیهانی وەک خراپترین وڵاتان داناوە بۆ گەشتکردن کە عێراق و شەش وڵاتی دیکەی عەرەبیی تێدایە.

وڵاتەکان بریتیین لە، “ئەفغانستان، بیلاروسیا، بۆرکینا، کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، هایتی، ئێران، عێراق، لیبیا، مالی، مەکسیک، میانمار، کۆریای باکوور، فەڵەستین، روسیا، سۆمال، باشووری سودان، سودان، سوریا، ئۆکرانیا، فەنزوێلا و یەمەن”.

باس لەوەشکراوە، هۆکاری دانانی عێراق لە ڕیزبەندیی خراپترین وڵاتانی جیهان بۆ سەردانکردن بۆ بوونی تیرۆر، خۆپیشاندانە بەردەوامەکان، توندوتیژی و ڕفاندن دەگەڕێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ژینگەی عێراق: ئەو جۆرە پلاستیکە قەدەغە دەکەین کە یەکجار بەکاردەهێندرێت

وەزارەتی ژینگەی عێراق، رایگەیاند، ئەو جۆرە پلاستیکە قەدەغە دەکەین کە یەکجار بەکاردەهێندرێت. وەزارەتی ژینگەی عێراق، رایگەیاند، پێویستە خۆراک،…
زیاتر ببینە

محەمەد حەلبوسی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیی ڕێچکەی خەباتتان بۆ دەخوازم

پەیامی محەمەد حەلبوسی بەبۆنەی 51هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە. محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم بە بۆنەی 51هەمین…
Total
0
Share