کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی بڵاوکردەوە بەپێی پێشبینییەکان باران لە سەرجەم ناوچەکان دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دەست پێکردنى باران لە کاتەکانى شەو درەنگدا لە زۆربەى ناوچەکان، سەرەتا بە نمەباران دەست پێدەکات پاشان باران بارین کاریگەرى زیاد دەکات.
هەروەها سبەینێ هەینی، باران لە تەواوى ناوچەکان دەبارێت لە ئەنجامى یەکگرتنى هەردوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور شەپۆلێکى بارانبارین سەرتاپاى ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە .سەنتەرى پارێزگاکان باران بارینى بە لێزمەو هەورە تریشقەى دەبێت هەندێ جار لە کاتى باران بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو دەبێت و بارانبارین بەردەوامى دەبێت تا کاتەکانى شەو درەنگ، بەفریش لە سەر لوتکەى شاخە بەرزەکان دەبارێت.
بەپێی پێشبینییەکان، زۆرترین رێژەی باران لە سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی دەبێت، پلەكانی گەرماش 5 بۆ 7 پلە بەرزدەبنەوە.