واشنتن بۆ ئەنقەرە: هێرشەكانتان شەڕی دژ بە داعش تێكدەدات

لە توندترین ئیدانەكردنی هێرشە ئاسمانییەكانی توركیا بۆسەر شەڕڤانانی كورد لە رۆژئاوای كوردستان، واشنتن هۆشداری بە ئەنقەرە دەدات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، هێرشە سەربازییەكانی توركیا لە باكووری سوریا هەڕەشە لە ئامانجی وڵاتانی هاوبەش دەكات لە دژایەتیكردنی رێكخراوی داعش.

هەروەك هۆشداریدا لەوەی ئەو جۆرە كارانە ژیانی ئەمریكییەكان دەخاتە بەردەم مەترسییەوە، سەرەڕای تێكدانی سەقامگیریی ناوچەكە.

لەگەڵ ئەوەشدا روونیكردەوە، ئیدارەی ئەمریكا تێدەگات توركیا “ترسی ئەمنی هەیە سەبارەت بە تیرۆر”، بەڵام لەهەمان كاتدا هانیدا بۆ بەخێرایی كۆتاییهێنان بە بارگرژی.

دوێنێش وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا بەهەمان شێوە هۆشداریدا لە مەترسییەكانی زیادكردنی بارگرژییەكان.

بابەتی پێشتر

لویس ئێنریکی: بە هەمان گوڕوتینەوە ڕووبەڕووی ئەڵمانیا دەبینەوە

بابەتی دواتر

حکومەتی عێراق: هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: قیرتاوكردن و كۆنكرێتكردنی شەقام و كۆڵانەكان بەردەوامە

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، قیرتاوكردن و كۆنكرێتكردنی شەقام و كۆڵانەكان بەردەوامە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “هاوكات لەگەڵ ساڵیادی بونیادنانی…
Total
0
Share