بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی ئاشکرایدەکات، ساڵی ڕابردوو زۆرترین ڕێژەی خۆڵبارین تۆمارکراوە بەراورد بە 30 ساڵی ڕابردوو.
جەوهەر حەمەلاو، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ساڵی 2025 لە وێستگەی کەشناسیی سلێمانی، زۆرترین ڕێژەی خۆڵبارین تۆمارکراوە کە 58 ڕۆژ بووە، ئەمەش زۆرترین تێکڕا بووە لە 30 ساڵی ڕابردوودا.
باسی لەوەشکرد، بۆ ئەمساڵ ڕێژەی خۆڵبارین زۆر نابێت، چونکە بەپێی ئەو داتایانەی لەلای ئێمەیە هەرساڵێک وشکەساڵی زۆربێت ئەوا ڕێژەی خۆڵبارین زۆردەبێت، بەپێی ئەوەی ئەمساڵ ڕێژەی باران زۆربووە، پێشبینیدەکرێت ڕێژەی خۆڵبارین کەمبێت، بەمەش مەبەستمان لەوەیە کە دەبێت ڕێژەی بارانبارین لەو شوێنانە زۆربێت کە سەرچاوەی بارانبارینەکەن، کە زۆرترین کات باشووری عێراق و بیابانەکانی سعودیەن، بەو پێیە بێت، ئەمساڵ ڕێژەی باران لەو ناوچانە زۆربووە، ئەوا خۆڵبارین کەمدەبێت.