سەڵاحەدین بەهادین: جێبەجێنەكردنی بڕیاری دادگا پشتگیریكردنی بكوژە

لە ساڵیادی “تیرۆركردنی” هۆشیار ئیسماعیل-دا ئەمینداری یەكگرتوو رایدەگەیەنێت، جێبەجێنەكردنی بڕیاری دادگا، پشتگیریكردنی بكوژە و دەشڵێت، وڵاتەكەمان وڵاتی نەوتە و گەنج دێتە سەرجادە بۆ 40 هەزار و نایدەنێ.

سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، شەش ساڵ تێپەڕی بەسەر تیرۆركردنی كەسێك كە بەناهەق ستەمی لێكراوە، “شەهیدبوون پلەیەكی بەرزە دەستی هەموو كەس ناكەوێت”.

لە رێورەسمی شەشەمین ساڵیادی ئەو رووداوەدا لە هەولێر كە بووە هۆی “تیرۆركردنی هۆشیار ئیسماعیل”، سەڵاحەدین بەهادین وتیشی، “جێبەجێنەكردنی بڕیاری دادگا پشتگیریكردنی بكوژە” ئەوەشی وت، “نیگەرانی ئێمە لەم ستەم و زوڵمە، تۆڵە سەندنەوەیە لە زاڵم و ستەمكار، تۆڵەسەندنەوەیە لە بكوژ”.

ئەوەشی خستەڕوو، دەسەڵات لە هەموو بوارەكان خەمساردە، بۆ نموونە وڵات وڵاتی نەوتە، وڵاتی نەوتی عادەتەن بەشی خەڵك دەدات، بەڵام گەنجی ئێمە دێتە سەرجادە داوای 40 هەزار و 60 هەزار دەكات كە ناشیدەنێ، ئەوە داڕوخانە و پاشەكشەیە.

ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو دووپاتیشیكردەوە، حەیفە دەسەڵاتی كوردی خۆی بێنێتە ئەو ئاستەوە ئەمبەر و ئەوبەر دروست نەكا، دەبێ هەمومان لەیەك بەرەبین، كە بەرەی داكۆكییە، نەوتی ئێمە لە دونیا دەفرۆشرێ كەچی خەڵكی ئێمە لەسەرما دەلەرزێ.

بابەتی پێشتر

دوو كەس بەتۆمەتی كوشتن دەستگیركران

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم "بە توندترین شێوە" سەركۆنەی هێرش و بۆردومانەكان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share