بەڕێوەبەرایەتیی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی سلێمانی بڵاویکردەوە، هەنگاوەکانی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان لە کۆتایی نزیکبووەتەوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە، “نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان
لەقۆناغەکانی کۆتایدایە کە بەشێوەی ڕاستەوخۆ بەڕێوبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانی کارەکانی جێبەجێکردووە بە ستافی شارەزا و ئەندازیاری هاوچەرخ، بڕگەکانی چاکردنەوەی دیوارەکان و ئاو ئاوەڕۆ و کارەبا و بۆیاخ کراوە”.
ئاماژەی بەوەش کردووە، “لە ئیستادا کارەکان گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەکرێتەوە”.
ماوەی زیاتر لە مانگێکە بەهۆی ئەنجامدانی کاری نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان بە رووی شۆفێراندا داخراوە وچیای بەرانان وەک رێگەی جێگرەوە بەکاردەهێندرێت.