ئومێد خۆشناو: بە دیلیڤەری و تەلەفۆن سیستمی غاز بۆ ماڵان دانراوە

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر دەڵێت، دوو لیژنە پێكدەهێنرێن بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ پرسی سیستمی غاز و گرفتەكانی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لەبارەی رێكارەكانی حكومەت بۆ سیستمی غازی ماڵان و شوێنە گشتییەكان رایگەیاند، دوو لیژنە پێكدەهێنرێن و هەموو ئەو بەڕێوەبەرایەتی و دامەزراوانەی پێویستن لە لیژنەكاندا بەشداردەبن و پێداچوونەوە بەو شوێنە گشتییانەدا دەكەن كە سیستمی غاز بەكاردەهێنن، پێداچوونەوە بە كوالێتیی غاز و سیستمی غاز و كەرەستە بەكارهاتووەكاندا دەكرێت.

وتیشی، “پێویستە ئەو كۆمپانیایانەی سیستمی غاز لە ماڵان و شوێناندا دادەنێن، سێرڤس و پێداچوونەوەیان بۆ بكەن”.

پارێزگاری هەولێر ئاشكرایكرد، “لە هەرێمی كوردستان كەسانێك كە كۆمپانیایان نییە و لە دەرەوەی كوردستان و لە وڵاتانی دراوسێوە هاتوون، بە دیلیڤەری و لە رێگەی تەلەفۆنەوە چوون لە ناو ماڵاندا سیستمی غاز و شۆڤاژیان داناوە، بۆیە هیچ شوێنێكی دیاریكراویان نییە تا لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكرێت”.

بابەتی پێشتر

مەغریب و کرواتیا بە بێ گۆڵ یەکسان بوون

بابەتی دواتر

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ هاوڵاتییان: خۆتان بەدووربگرن لە سیستمی غاز

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share