یانه‌ی مانچستەر یونایتد و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌فسانه‌ی پۆرتوگالی به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا گرێبه‌ستی نێوانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
گرێبەستەکەی “دۆن کریستیانۆ” لە کۆتایی ئه‌م وەرزهدا کۆتایی پێدەهات، بەڵام دوایین چاوپێکه‌وتنی ڕۆژنامەوانی یاریزانه‌که پرۆسه‌ی جیابوونه‌وه‌که‌ی خێراترکرد.
کریستیانۆ له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ پێرس مۆرگانی ڕۆژنامه‌نووسی ناوداری به‌ریتانیا، هێرشی کردە سەر ئیدارەی یونایتد و ڕاهێنەر و هاوکارەکانی ئێستا و پێشووی، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن ئیداره‌ی یانه‌که‌وه هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌رکرا و ده‌رئه‌نجام به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نێوانیان کۆتاییهات.
مانچسته‌ر یونایتد له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا نووسیویه‌تی، “بە ڕێککەوتنی هەردوولا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، مانچستەر یونایتد بەجێدەهێڵێت، جێبه‌جێکردنی ئه‌م بڕیاره‌ش دەستبەجێ دەبێت، یانەکە سوپاسی یاریزانه‌که دەکات بۆ بەشدارییە گەورەکەی لە دوو وەرزدا لە ئۆڵدترافۆرد، لە 346 یاریدا 145 گۆڵی تۆمارکردووە، بۆ داهاتوو هیوای باشی بۆ خۆی و خێزانەکەی دەخوازێت.”
Cristiano Ronaldo is to leave Manchester United by mutual agreement, with immediate effect.
The club thanks him for his immense contribution across two spells at Old Trafford.#MUFC
— Manchester United (@ManUtd) November 22, 2022
ڕۆناڵدۆ دوای دوو وەرز لە یۆڤانتۆس گەڕایەوە بۆ یونایتد و وەرزی ڕابردوو 18 گۆڵی تۆمارکرد، بەڵام لەم وەرزەدا لەگەڵ تێن هاگی ڕاهێنەر نەیتوانی خۆی بگونجێنێت، له زۆرینه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کاندا خرایه سەر کورسی یەدەگ و پشت به تواناکانی نەبەسترا.
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد به فه‌رمی له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه سوپاسی ئه‌فسانه پۆرتوگالییه‌که‌ی کرد بۆ ئەوەی له پێشوودا به یانه‌که‌ی به‌خشیوه و هیوای باشترینیان بۆ خواستووه.