زیاد جەبار: بە بڕیارەكەی حكومەتی عێراق نرخی كارتی 6 هەزار دیناری دەبێتەوە بە 5 هەزار دینار

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ لابردنی باجی سەر كارتی مۆبایل هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە و جەختیشدەكاتەوە، بەپێی بڕیارەكە كارتی مۆبایل كە ئێستا نرخەكەی 6 هەزار دینارە كەمدەكرێتەوە بۆ 5 پێنج هەزار دینار.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە باجی 20٪ی سەر كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت هەڵبگیرێت و بۆ ئەو مەبەستەش دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە ڕاسپێردران.
زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پێشتر كە بڕیاری دانانی باج بە ڕێژەی 20% درا كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن باجەكەیان خستە سەر هاوڵاتییان و كارتی مۆبایل گرانكرا و بەوەش نرخی كارتی مۆبایل لە 5 هەزار دینارەوە زیادكرا بۆ 6 هەزار دینار و كارتێكی 10 هەزار دیناری نرخەكەی كراوەتە 12 هەزار دینار.

سەرۆكی لیژنەی دارایی جەختیكردەوە، ئەو بڕیارە لە عێراق جێبەجێبكرێت هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ئەو كارتەی ئێستا بە 6 هەزار دینار دەدرێتە هاوڵاتییان نرخەكەی دەكرێتەوە بە 5 هەزار دینار و كارتی 12 هەزار دیناری دەكرێتەوە بە 10 هەزار دینار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی کەمتەرخەمییەوە کارکردن لەو پرۆژەیە راگیرا کە سەرەتای ئەم هەفتەیە کرێکارێک تێیدا گیانیلەدەستدا

سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی رایدەگەیەنێت، بەهۆی کەمتەرخەمی و نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی تێیدا کارکردن لەو پرۆژەیەدا راگیراوە کە سەرەتای…
Total
0
Share