سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەموو هێرشێك بۆ سەر خاكی عێراق ڕەتدەكەینەوە و هێرشەكان بە ڕەزامەندیی حكومەتی عێراق نەبووە و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا كۆبوونەوەمان بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەو هێرشانە دەبێت.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیاند، “لە دوو ڕۆژی داهاتوودا كۆبوونەوەمان بۆ دووبارە نەبوونەوەی هێرشەكان بۆ سەر خاكی عێراق دەبێت و ئەو هێرش و بۆردومانانەی دەكرێنە سەر خاكی عێراق هیچ كاتێك بە ڕەزامەندیی حكومەتی عێراق نەبووە بۆیە لە هەر لایەكەوە بێت ڕەتیدەكەینەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕیارمان لەبارەی پێشێلكردنی سەروەرییەكانی خاكی عێراقەوە دەبێت.