ماتیۆس بۆ بایرن: وەک مێسی وایە، ڕێگە نەدەن بڕوات

ئاستە ناوازەکەی جەمال موسیالا گەیشتووەتە ئەو ڕادەیەی ئەفسانەیەکی ئەڵمانی بە هاوشێوەی مێسی وەسفی بکات.

لۆتەر ماتیۆس، ئەفسانەی ئەڵمانیا و بایرن لە چاوپێکەوتنێکدا بە “بێلد سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە، “ئەوەی جەمال موسیالا لە بایرن میونشن دەیکات جادوویەکی شێتانەیە، ئەو وەک مێسی وایە، ئەم پیاوە نابێت هەرگیزاو هەرگیز باڤاریا بەجێبهێڵێت.”

هەروەها دەڵێت، “کاتێک بابەتەکە پەیوەندیداربێت بە نرخی شکاندنی بۆندەکەی، پێموابیت چارەکە ملیارێک کەمە، بەڵکو پێویستە بڵێن بۆ فرۆشتن نییە، ئەم پیاوە نابێت لە بایرن بڕوات، چونکە خەسڵەتی دەروونی مێسی تێدایە و لە ژێر فشاردا ناڕووخێت، دەتوانێت خۆی لە هەموو بارودۆخە سەختەکان دەرباز بکات و هەمیشە چارەسەری پێیە.”

موسیالا تەمەنی 19 ساڵە و لەم وەرزەدا 22 یاریی بە درێسی بایرن میونشنەوە کردووە، 12 گۆڵ و 10 ئەسیستی کردووە.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

پاسەوانێکی لیڤاندۆڤسکی لە تیمی پۆڵەندا دەرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share