قەتەر یەكەم هەوڵی دزەپێكردنی هۆشبەر لە دەستپێكی مۆندیالدا پوچەڵدەكاتەوە

ئیدارەی گومرگی فڕۆكەخانەی حەمەد هەوڵێكی دزەپێكردنی ترامادۆڵ و ماددەی حەشیش-ی هۆشبەری پوچەڵكردەوە هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی پاڵەوانێتیی جامی جیهانیی تۆپی پێ، وەك ئەوەی دەسەڵاتدارێتی قەتەر بڵاویكردەوە.

دەوڵەتە دەوڵەمەند بە غازەكەی كەنداو، كە لە بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکاندا زۆر توندوتیژە، لە دوێنێوە میوانداریی یەکەمین جامی جیهانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکات، پێشبینی دەکرێت زیاتر لە ملیۆنێک کەس تا 18ی کانونی دووەم كە وادەی یاریی كۆتاییە سەردانی بكەن.

ئیدارەی گومرگ لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسیویەتی، “بەڕێوەبەرایەتی گومرگی فڕۆکەخانەی حەمەد-ی نێودەوڵەتی، هەوڵی بەقاچاخبردنی ترامادۆڵ و ماددەی حەشیشی هۆشبەری پووچەڵکردەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای گومانكردن لە جانتای گەشتیارێك، پاش پشکنین، 1990 حەبی ترامادۆل دۆزراوەتەوە، لەگەڵ 464.5 گرام حەشیش.

ئەو سزایانەی لە قەتەر بۆ هەڵگرتن، بەکارهێنان یان بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە سەپێنراون، زۆر توندن و سزای زیندانی درێژخایەن و پێبژاردنی قورس و دەرکردنی بیانییەکان لەو وڵاتە دەگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازیکرد لە وەزیری پەروەردەی عێراق

بابەتی دواتر

ئاسایشی سلێمانی باندێکی شەش کەسی دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share