خوێندنی باڵا: 107 دەرچووی دیكە لە كۆلێجە پزیشكییەكانی زانكۆكان وەرگیران

وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەزارەتی خوێندنی باڵا وەرگرتنی 107 دەرچووی دیكە لە كۆلێجەكانی (پزیشكیی گشتی، پزیشكی ددان و دەرمانسازی) بەشێوەی پارالێل رادەگەیەنێت.

وەزارەتەكە رایگەیاند، لەبەر رۆشنایی بڕیار و راسپاردەکانى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، 107 خوێندکار/ قوتابى دیکە لە کۆلێجەکانى (پزیشکى گشتى، پزیشکى ددان و دەرمانسازى) بەشێوەى پارالێل بۆ ساڵى خوێندنى (2022-2023) لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان وەرگیران.

روونیشیكردەوە، لە ماوەى رابردوودا بەشێک لە دەرچووانى ساڵانى رابردوو داواکارییان پێشکەش بە وەزارەت کرد بۆ وەرگرتنیان لە کۆلێجە پزیشکییەکان بەشێوەى پارالێل، بۆ ئەوەش داواى زیادکردنى کورسى پارالێڵیان کرد، بۆ ئەمەش داوکارییەکەیان لە کۆبوونەوەى ژمارە (7)ى ئەنجومەنى وەزارەت راسپاردەى لیژنەیەک کرا بۆ دیراسەکردن و دیاریکردنى ژمارەى کورسییەکان بەپێى تواناى زانکۆکان.

لیژنەکە تاوتوێى سەرجەم لایەنە زانستییەکانى بابەتەکە و ژمارەى کورسییەکانى بەپێى تواناى زانکۆکان لەسەر ئاستى هەریەک لە کۆلێجەکان کرد، لە ئەنجامدا و لە ژێر رۆشنایی پێشنیازەکانى لیژنەکە، وەزارەت بڕیاریدا بە وەرگرتنى ئەو خوێندكارانە كە دەرچووانی ساڵانی رابردوون لەو كۆلێجانەی ئاماژەی پێكراوە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، جگە لەو دەرچووانەی کە ساڵى پار خۆیان لە کۆلێژەکانى پزیشکیى گشتی وەرگیرابوون، هەموو ئەو دەرچووانەی کە ساڵانى رابردوو پۆلى دوانزەیان تەواوکردبوو، بەڵام ئەمساڵ دووبارە داواکارییان پێشکەش کردبوو تا بە سیستمى پارالێل لە کۆلێجە پزیشکییەکان وەربگیرێن، لە ئەنجامدا سەرجەمیان چونە پێشبڕکێى وەرگرتن بۆ کورسییە زیادکراوەکان.

بۆ خوێندنەوەی ناوی خوێندكاران و کەمترین کۆنمرەى وەرگرتنیان كلیك لێرە بكە.

بابەتی پێشتر

فەتوایەک لەبارەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە قیست درا

بابەتی دواتر

وەزارەتی دەرەوە: هێرشەكانی توركیا و ئێران بۆ سەر هەرێم سەرپێچیی پەیماننامە نێودەوڵەتییەكانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی گەرمیان: فەرمانی دەستگیرکردنم زیاتر بابەتێکی سیاسییە، نەک یاسایی

لەسەر دۆسیەی ڕووبەری ئەو زەوییەی بۆ ناوچەی پیشەسازیی ڕزگاری تەرخانکراوە، بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی گەرمیان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە، دەشڵێت،…
زیاتر ببینە

پارێزەری زیندانییانی بادینان: ئەو رۆژنامەنووسانە لە سلێمانی بوونایە بە سێ ڕۆژ ئازاد دەکران

ئەو چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانەی بادینان کە لە هەولێر دەستگیرکراون، سەرجەمیان ماوەی دەستگیرکردنیان کۆتاییهاتووە، بەڵام ئازادناکرێن، پارێزەرەکەیان دەڵێت، ئەوە…
Total
0
Share