دیاربەكر.. گۆرانی بۆ ئەو هاوڵاتییانە دەوترێت كە لە ماڵەكانیان نایەنە دەرەوە

شارەوانیى دياربەكر چالاكى ميوزيكى ڕاستەوخۆی لە كەشێكی كراوەدا پێشكەش بە هاوڵاتييانەی شاره‌كه‌ كرد، كە بەهۆى قەدەغەى هاتوچۆوە لە ماڵەكانيان ده‌مێننه‌وه‌.

سەرۆكايەتیى فەرمانگەى ڕۆشنبيریى شارەوانیى دياربەكر، لە چوارچێوەى چالاكى “هونەر لە كۆڵان” ميوزيكى پێشكەش ئه‌و هاووڵاتييانە كرد كە بەهۆى سنوورداركردنى هاتوچۆوە ناتوانن لە ماڵەكانيان دەربچن.


هونەرمەندانى تيپى مۆسيقاى شار، كە بە مەبەستى به‌رزكردنه‌وه‌ی ورەی هاوڵاتییان، هاتنە ناوەندى شار و گۆرانييان دەوت، كە بەشێكی گۆرانییەكانیان كوردى بوون.


دياربەكرييەكان لە باڵكۆنی ماڵەكانييانەوە بە وتنەوەى گۆرانييەكان و چەپڵە لێدان هاوه‌ڵییان كردن.

بابەتی پێشتر

كەشتییەكی ئێرانی لە نزیك بەسڕە ژێرئاوكەوت و تاران لێكۆڵینەوە دەكات

بابەتی دواتر

لیڤەرپوڵ 4-0 وڵڤەرهامپتن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: ئەگەر حكومە‌تی هە‌رێم ڕاستگۆیە‌ دە‌بێت فڕۆكە‌خانە‌كان بە‌ ڕووی هە‌ر فڕۆكە‌یە‌كدا دابخات كە پە‌نابە‌ران دیپۆرتدە‌كەنەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، “ئەگەر حكومە‌تی هە‌رێم ڕاستگۆیە‌ لە‌كە‌یسی پە‌نابە‌رانی بە‌ریتانیادا دە‌بێت فڕۆكە‌خانە‌كانی هەرێم بە‌ ڕووی ھە‌ر…
Total
0
Share