شارەوانیی سلێمانی هەڵپاچینی درەخت قەدەغەدەکات

سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، هەڵپاچینی درەختەکان بە ھەموو شێوەیەک قەدەغەیە، بێجگە لە چەند حاڵەتێکی وەک (درەختەکە لەژێر کێبڵ و وایەری کارەبادا روێنرابێت).

سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “لە دوای بەدواداچوونەکانمان تێبینی ئەوەمان کردووە، کە ساڵانە بەدیاریکراوی لە وەرزی پایزدا، بەشێک لە هاوڵاتییان ھەڵدەستن بە ھەڵپاچینی نادروست بۆ درەختەکان، کە ئەم کارەش لە رووی زانستییەوە ھەڵەیە و بە بەردەوامی و دووبارەکردنەوەی ساڵانە دەبێتە ھۆی لەناوبردنی درەختەکان”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “هەڵپاچینی درەختەکان بەھەموو شێوەیەک قەدەغەیە بێجگە لە چەند حاڵەتێک بۆ نموونە (درەختەکە لە ژێر کێبڵ و وایەری کارەبادا روێنرابێت و یان هێماکانی هاتوچۆی داپۆشیبێت).

باسی لەوەش کردووە، ” ھەرکەسێک یان فەرمانگە و لایەنێك بۆ کاری ھەڵپاچینی درەختەکانی بۆ رێنمایی و شێوازی زانستی پێویستە راوێژ بکات لەگەڵ بەرێوەبەرێتیی باخچەکانی سلێمانی، بە پێچەوانەوە رووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران: هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی دۆخی دارایی و پێدانی موچە‌ چڕکردوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هاوڵاتییان مافی خۆیانە بەشێوەیەکی شارستانیانە ناڕەزایەتی خۆیان دەرببڕن، بەڵام داواکارین ڕێگەنەدەن مافە ڕەواکانیان بەکاربهێنرێت…
Total
0
Share